سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌شداریى له فێستیڤاڵی میدیایی ده‌نگه‌كانمان كرد
د. ڕێواز فایق: "به‌رپرسیارێتیی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ڕِێكخراوهكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه كه پشتیوانی له تواناكانی ژنان بكه‌ن"
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢١/١١/١، د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له هۆتێل ڕۆتانا له شارى هه‌ولێر به‌شداریی له فێستیڤاڵی میدیایی ده‌نگه‌كانمان كرد، كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ئینته‌رنیوز-ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ڕێكخرابوو.
دوابه‌دوای كرانه‌وه و ده‌ستپێكی بڕگه‌كانی فێستیڤاڵ، سه‌رۆكی په‌رله‌مان وته‌یه‌كی پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی فێستیڤاڵه‌كه كرد و تێیدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی ڕِێكخراوی ئینته‌رنیوز و ڕێكخه‌رانی فێستیڤاڵه‌كه كرد بۆ میواندارێتییان.
له وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به وردی تیشكی خسته سه‌ر دۆزی ژنان له‌سه‌ر چه‌ندین ئاستی جیاوازی جیهانی و ناوخۆیی، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه دۆزی ژنان دۆزی كۆی كۆمه‌ڵگه‌یه به‌گشتی، نه‌وه‌ك ڕێكخراوه‌كانی بواری داكۆكیكردن له مافه‌كانی ژنان به ته‌نها، گووتیشی: "دۆزی ژنان په‌یوه‌سته به چۆنیه‌تیی وه‌به‌رهێنان له تواناكانی ژنان و پاڵپشتیكردنیان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه، هه‌روه‌ها به‌رپرسیارێتیی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ڕِێكخراوهكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه كه پشتیوانی له تواناكانی ژنان بكه‌ن، پشتیوانییه‌ك كه هه‌ر ته‌نها ڕواڵه‌تی نه‌بێت و تا دوا وێستگه به‌رده‌وامیی هه‌بێت"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به دۆخی سه‌ختی ژنانی میدیاكار و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئاڵنگارییه‌كان كرد.
له كۆتایی قسه‌كانیشیدا داوای له ژنانی میدیاكار كرد میدیا بخه‌نه خزمه‌تی تواناكانی په‌ره‌پێدانی ژنان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته جیاوازه سیاسی، فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیان و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ فێستیڤاڵه‌كه خواست.