سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له باڵیۆزی نوێی چیك له عێراق كرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢١/١١/٢٢، د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، پێشوازیی له پیته‌ر شتێپانك، باڵیۆزی نوێى چیك له عێراق كرد.
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له پیته‌ر شتێپانك كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك باڵیۆزی نوێى وڵاته‌كه‌ی له عێراق و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركه تازه‌كه‌یدا.
پاشان باس له بارودۆخی سیاسیی ئه‌مڕۆى عێراقى دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئالنگارییه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كرا و سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: "پێویستیی قۆناغه‌كه وا ده‌خوازێت لایه‌نه ساسییه‌كان به‌زووترین كات بگه‌نه ڕێككه‌وتن و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق پێكبهێرێت، هاوكات له ڕووی ئابوورییه‌وه حكوومه‌تێكی به‌هێز بێت، كه به‌ڵنیاییه‌وه ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر دۆخی گشتیی هه‌رێمی كوردستانيش ده‌بێت، كه ئه‌مه‌ش خواستی هه‌موو لایه‌كمانه".
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، باس له دۆخی ناله‌بارى كۆچبه‌ران و هۆكاره‌كانی كۆچى هاووڵاتییانی هه‌رێم و عێراق بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات كرا و هه‌ردوولا هیوایان خواست كه چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ دۆخی كۆچبه‌ران بدۆزرێته‌وه.
لای خۆیه‌وه پیته‌ر شتێپانك، باڵیۆزی نوێى چیك له عێراق، سوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه كلتوورى و ئابوورییه‌كانى وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ره‌و پێش بچن.