خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان كرا

سه‌عات ١١ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢١/١١/٢٤، به سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (٨)ى ئاسایی خولی پایزه له ساڵی سێیه‌مى خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سەره‌تاى دانیشتنه‌كه كه هه‌ریه‌ك له ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆ و د. ڤالا فه‌رید، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان، ئاماده‌یبوون، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به ناوى خوا و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه و پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مان و ناوى ئاماده‌نه‌بووانی دانیشتنی پێشووى خوێنده‌وه.
به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌مى تاكه خاڵی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، كه بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان، ڕاپۆرتی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كان، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه ڕاستاندنی بۆ كرابوو، به ده‌نگی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كرایه بنه‌ما بۆ گفتوگۆكردن، به‌مجۆره له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه، ناوونیشان و ماده به ماده و بڕگه به بڕگه‌ی ڕاپۆرته‌كه و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنى پڕۆژه‌یاساكه خوێندرانه‌وه و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیشه‌وه سه‌رنج و تێبینی و چه‌ندین پێشنیاز له‌سه‌ر ماده و بڕگه‌كانی ڕاپۆرتى لیژنه‌ی هاوبه‌ش ده‌خرانه ڕوو به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى، بۆئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه ڕاپۆرتی ده‌نگدانی له‌سه‌ر ئاماده بكرێت.
له‌لایه‌ن وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان و لیژنه‌ی هاوبه‌شیشه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ى پێویست له‌سه‌ر سه‌رنج و تێبینی و پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ده‌خرایه ڕوو.
مه‌به‌ست له ده‌رچوواندنی ئه‌و یاسایه‌ش ڕێكخستنه‌وه‌ى كارى كۆمپانیا ئه‌منییه تایبه‌ته‌كانه له هه‌رێمی كوردستاندا.
به‌مجۆره د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كه سه‌رۆكایه‌تیی به‌شی كۆتایى دانیشتنه‌كه‌ی ده‌كرد، ڕایگه‌یاند: "بڕگه‌ی دووه‌می به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه دوا ده‌خه‌ین بۆ دانیشتنی داهاتوو" و كۆتایی به دانیشتنه‌كه هێنا كه نزیكه‌ی شه‌ش سه‌عاتی خایاند.