بهلجیكا.. شاندی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی سەردانی نوێنەرایەتيی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە یەکێتیی ئەوروپا کرد
لەدرێژەی سەردانەکەیاندا بۆ وڵاتی بەلجیکا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/١٠/٢٤، شاندی لیژنەی ئهوقاف و كاروبارى ئاینى لە پەرلەمانی کوردستان، به سهرۆكایهتیى مەلا ئیحسان محەمەد سهلیم، جێگری سەرۆكی لیژنە و ئەندامیەتیی ھەریەک لە وەیسی سەعید وەیسی، بڕیاردەری لیژنە و شێخ چاھرمحهمەد عهلی خهیلانی و فهیسەڵ عهباس عهوڵا و د.ئیسماعیل عهلی تەھا سگێری و كلارا عودیشۆ یعقوب، ئەندامانی لیژنەكه، لە فراکسیۆن و پێکھاتەی جیاوازهكانى پهرلهمان، سەردانی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە یەکێتیی ئەوروپا کرد.
لە دیدارێکدا لەگەڵ دلاوەر خالد ئاژگەیی، بەرپرسی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا، باس لە دەرئەنجامی سەردانی لیژنەی ئەوقاف کرا بۆ ژمارەیهک وڵات و ئەنجامدانی چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ سەبارەت بە ڕەوشی پێکەوەژیان و ئازادیی ئاینی له ههرێمی كوردستاندا، سەردانەکە بە پێویست زانرا و جەخت لەسەر بەردەوامیی ئەمجۆرە سەردان و دیدارانە کران، بە تایبەت بۆ زیاتر پیشاندانی بههاكانی پێكهوهژیانی ئاشتییانه لە ھەرێمی کوردستان و یاسا و بریارەکانی پەرلەمانی کوردستان پەیوەست بەم بابەتە، شاندی لیژنەی ئەوقاف ڕۆڵی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بەرزنرخاند لە دروستکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی لە نێوان یەکێتیی ئەروروپا و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانن بە تایبەت لە پرسی بە فەرمی ناساندنی جینۆسایدی ئێزدییەکان و ڕێزگرتن لە دایکە عائیشە، دایکی شەھیدان وھاوکاریکردنی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش.