Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ به‌رپرسی كاروباری سیاسی و ئابووری له‌ كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا كرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢١/١٠/٢٤، د.هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ جۆشوا لویس، به‌رپرسی كاروباری سیاسی و ئابووری له‌ كۆنسۆڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌ دیدارێكدا، دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی پپَشوه‌خته‌ی عێراق و ڕِاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان و ئه‌گه‌ره‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا و د. هێمن هه‌ورامی، به‌ وردى تیشكی خسته‌ سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و پرسانه‌.
لای خۆیه‌وه‌ به‌رپرسی كاروباری سیاسی و ئابووری له‌ كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا، خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ربڕی، سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، ڕِایگه‌یاند: "حكوومه‌تی ئه‌مریكا خۆشحاڵه‌ كه‌ ده‌بینێ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌ یه‌كڕِێزی و ته‌بایی ناوماڵی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌ و ئه‌مریكاش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هاوكارییه‌كانی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان".