د.هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له شاندێكی په‌رله‌مانی سوید ده‌كات
![](/media/9882/242737508_168196562071128_5540065187316290636_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132777258550000000)
ئه‌مڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/١٠/٣ د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له شاندێكی په‌رله‌مانی سوید كرد، كه پێكهاتبوون له هاكان سوێلێنیگ و لیندا پۆسیۆ و مالین بۆرك لە پارتی چەپ لە په‌رله‌مانی سوید.
له‌دیدارێكدا كه شۆرش قادر نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سوید ئاماده‌بوو، د.هێمن هه‌ورامی پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌كاره‌كانی په‌رله‌مان له ڕووی ڕێژ و ژماره‌ی فراكسیۆن و لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی خسته‌ڕوو، هاوكات به گرنگه‌وه باسی له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی سوید كرد به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆری زانیاری له چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانیدا.
لە درێژەی دیدارەکەدا هه‌ردوولا به گرنگیه‌وه باسیان له كاری په‌رله‌مانی كرد وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی تەشریعی گرنگ، بیر‌و بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر شێواز و میكانیزمی كاری په‌رله‌مانی له‌گه‌ڵ ده‌سته و دامه‌زراوه‌كان خسته‌روو، ئاماژه‌شیان به لێكه‌وته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كرد، كه به‌هۆیەوە له جیهاندا مه‌ودای كاركردن و پەیوەندییەکانی بەرەو ڕاگرتن و بەرتەسکبوونەوە برد.