لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢١/١٠/٣١، کۆبوونەوەی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌هجه‌ت علی جێگری سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و به‌شێك له ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه به‌ڕێوه چوو.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر كێشه‌كانی ڕێگا و بانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌م و كوڕیه‌كان، هه‌روه‌ها باس له كێشه‌كانی پڕۆژه‌كانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون و شوقه‌كان كرا، بڕیاردرا له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی لیژنه چه‌ند لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی پێكبهێندرێت و به‌دواداچوونی مه‌یدانی بۆ ئه‌م كێشانه بكرێت.
له‌كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا، سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و یاداشتانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كرابوون خوێندرانه‌وه و دوای گفتوگۆی نێوان ئه‌ندامان بڕیاردرا ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكرێن به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و كاری پێویست.