سەرۆک و بڕیاردەرێکی نوێ بۆ لێژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٠/٢٥، لیژنەی دەستپاکی له پهرلهمانی كوردستان، بەسەرپەرشتی د.ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان، و بەئامادەبوونی مونا نهبی قەھوەچی سکرتێری پەرلەمان، و بژار کۆچەر سهرۆكی لیژنهی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، و جێگر و ئەندامانی لیژنەکە کۆبوونەوه.
لەکۆبوونەوەکەدا، پهرلهمانتار بەڵێن ئیسماعیل لە فڕاکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان بەسەرۆکی لێژنەی دەستپاکی، و پەرلەمانتار ھەڵکەوت ئەنوەر لە فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبڕیاردەری لیژنەكه ھەڵبژێردران.