Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كۆبوونەوه‌

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڕه‌وشی كاری ڕێكخراوه‌یی له‌هه‌رێمی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢١/١٠/٢٥، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌زرش و لاوان، به‌سه‌ر په‌رشتی موحسین دۆسكی بڕیارده‌ری لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە پێشوازییان كرد له‌ نوێنه‌ری چه‌ند ڕێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌هه‌رێمی كوردستان.

سه‌ره‌تا شاندی میوان كورته‌ باسێكیان لەباره‌ی كاری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی خسته‌ڕوو، و ئاماژه‌ییان به‌وه‌ كرد كه‌ بۆ به‌رده‌وام بوون و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ و چالاكی جۆراوجۆر پێویستیان به‌ پشتگیری و پاڵپشتی دارایی هه‌یه‌، كه‌ له‌ پێشودا فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانه‌وه‌ ئه‌و پاڵپشتیه‌ دارایییه‌ی رێكخراوه‌كانی ده‌كرد.

له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ باسیان لە گرنگی كاری ڕێكخراوه‌یی كرد و ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ كار و پڕۆژه‌ی ڕێكخراوه‌كان كاریگه‌ری ته‌واوییان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری تاك و به‌شارستانی كردنی كۆمه‌ڵگه‌، هاوکات وه‌كو لیژنه‌ پاڵپشتی ته‌واوی خۆیان بۆ داواكارییه‌كانیان دووپاتكردووه‌.