لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجامدا
![](/media/10084/samana-srushtyakan.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132796302140000000)
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی گرنگی پەیوەندیدار بە کاروباری لیژنە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٠/٢٥ لیژنەی وزە سامانە سروشتییەکان و بازرگانی و پیشەسازی، بەسەرپەرشتی علی حمە ساڵح سەرۆکی لێژنەو بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبوونەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر کێشەی گران بوونی نرخی بەنزین و گاز، دوای گفتوگۆی ئەندامان بڕیاردرا ڕاپۆرتێکی تێرو تەسەل ئامادەبکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گرانبوونی نرخی بەنزین و گاز تاوەکو ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت بۆ ئەوەی لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کە بە ئامادەبوونی وەزیری وزەو سامانە سروشتیەکان ئەنجام دەدرێت تاوتوێ بکرێت و چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە.