Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ كاروباری لیژنه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ ٢٠٢١/١٠/٢٧ لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌وسه‌ن محەمەد میرخان، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.

سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ بەدەقیقەیەک وەستان بۆ ڕێزگرتن لتگیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، پاشان گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر كاركردنی زیاتر بۆ زیاتر به‌ نێوده‌وڵه‌تی كردنی پرسی جینۆساید و ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی كوردستان كراون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بڕیاردرا كه‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ نوێنه‌رایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەدەرەوە بكرێت بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان و سووەرگرتن له‌ ئه‌زمونی ئه‌و وڵاتانه‌ لەبواری پرسی جینۆساید و تاوانە نێودەولەتییەکان.

له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و یاداشتانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌ و دوای گفتوگۆی ئه‌ندامان له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی نوسراوه‌كان، كاری پێویستیان له‌سه‌ر كرا و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركرا به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردن.