لیژنه‌ی كاروباری یاسایی ڕاپۆرتی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ چه‌ند پڕٍۆژه یاساییه‌ك ئاماده ده‌كات
![](/media/10034/yasayy.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132792050100000000)
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢١/١٠/٢٠ لیژنه‌ی كاروباری یاسایی به‌سه‌رپه‌رشتی د. بژار كۆچه‌ر سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی به‌شێك له‌ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌ردوو پڕۆژه یاسایی هه‌مواری پیاده‌كردنی یاسای بازرگانی عێڕاقی ژماره 30ی ساڵی 1984 له‌هه‌رێمی كوردستان –عێڕاق، و پڕۆژه یاسایی هاورده‌كردن و به‌رهه‌مهێنانی بنه‌تۆ و شه‌تڵ و تۆماركردن و په‌سه‌ند كردن و پارێزگاری كردن له‌ته‌رزه كشتوكاڵیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان – عێڕاق، هه‌روه‌ها پێشنیازه یاسای هه‌مواری یاسایی بزربووه‌كان له‌هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌ناوبردنی به‌كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستان عێڕاق به ژماره 3ی 1999، هه‌ر سێ رَاپۆرتهكه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كران به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێكاره پهیڕهوییهكان لەبارەیانەوە.