Skip to the content
Menu

راگەیێندراوێک لە لیژنەی کاروباری پێشمەرگە

لیژنەی کاروباری پێشمەرگە ئیدانەی هێرشەکەی ئەمشەوی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان دەکات.

بەداخەوە جارێکی تر تیرۆریستانی داعش وەک کاری ترسنۆکانە و تێکدەرانەی هەمیشەییان هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری میحوەری پردێ لە کەرکووک، کە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگە بەناوی (خالید حمید هیاس)و (ئاکۆ کەریم قادر) سەر بە فەوجی دووی لیوای ۱۰ی پیادە.

بۆیە وەک لیژنەی کاروباری پێشمەرگە ئیدانەی هێرشەکە دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لەخانەوادە و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان دەکەین، هەروەها دەستخۆشی لە قارەمانێتی و گیانفیدایی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین لە رووبەرووبوونەوەیان لەگەڵ تیرۆریستان بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان.

داواکارین لە لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ زیاتر گرنگی بدرێت بە هەماهەنگی لیژنەی ئەمنی هاوبەش لەنێوان سۆپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە، بۆئەوەی بۆشایی ئەمنی لەسەرجەم هێلەکانی رووبەڕووبوونەوە پڕ بکەنەوە، تاکو تیرۆریستانی داعش زەفەر نەهێنن و ئەم رووداوە نەخوازراوانە دووبارە نەبنەوە.

روحی شەهیدان شاد بێت و جێگایان بەهەشتی بەرین بێت.