ڕاگهیهنراوێك له لیژنهی كاروبارى تهندروستیی پهرلهمانى كوردستانهوه
![](/media/8680/kurdistan_parliament_dsp.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132643481900000000)
هاووڵاتییانی خۆشەویست..
وەرگرتنی ڤاکسین تاکەهیوایە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەتای کۆڕۆنا.
بەداخەوە جارێکی تر ژمارەی تووشبووانی کۆڕۆنا ڕوو لە زیادبوونە لە هەرێمی کوردستان و دووبارە فشاری زیاد لە پێویست کەوتۆتەوە سەر نەخۆشخانە و دەزگا تەندروستییەکانی کۆڕۆنا.
هەرچەندە لە ئێستادا بڕێکی باش لە ڤاکسینی کۆڕۆنا لە بنکەکانی پێدانی ڤاکسین لە شارەکانی هەرێم بەردەستە، بەڵام بەداخەوە ڕێژەی کوتان و ئەو کەسانەی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنایان وەرگرتووە کەمە و لە ئاستی پێویست و چاوەڕوانکراو نییە.
لەبەرئەوە مەترسی هەیە جارێکی تر هەرێمەکەمان ڕووبەڕووی شەپۆڵێکی تری کۆڕۆنا ببێتەوە.
بۆیە داواکارین لە هاووڵاتییانی خۆشەویست پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسین و هانی کەسوکاریان بدەن هەمووان ڤاکسینی کۆڕۆنا وەربگرن لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی خۆتان و ئازیزانتان.
هاوکات داواکارین لە مامۆستایانی خۆشەویست و سەرجەم فەرمانبەران دەستپێشخەری بکەن لە خێرا وەرگرتنی ڤاکسین و ببن بە نموونەیەکی هۆشیار بۆئەوەی هاووڵاتییان چاویان لێ بکەن و ڤاکسین وهربگرن.
لیژنەی كاروبارى تەندروستی له پەڕلەمانی کوردستان
۲۰۲۱/۱۰/۲۰