سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمان پێشوازیی لە سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کرد
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/١٠/٢٤، ئەردەلان محه‌مه‌د سه‌رسپى، سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی هیوا نصرالدین مسته‌فا، جێگری سەرۆکی دیوانی پەرلەمان، پێشوازیی لە شاندێكی سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی
د. ئومێد صباح، سەرۆکی دیوان کرد.
د. ئومێد صباح، سەرۆکی دیوان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمان بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەسەر شێوازی ئه‌و كارانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به هەردوو سەرۆکایەتیی دیوان و چۆنیه‌تیی هه‌ماهه‌نگیكردن له‌نێوان هه‌ردوولادا کرا و جەخت لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری لە چوارچێوەی کاری کارگێریی مۆدێرن و زانستییانە له نێوان هەردوو سەرۆکایەتیی دیواندا کرایەوە.