Skip to the content
Menu

د. هێمن هەورامی پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی هیندستان له‌ عێراق کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/٩/١٩، د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازیی لە پراشانت پیسی، باڵیۆزی نوێی هیندستان لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا، کە کۆنسوڵی گشتیی هیندستان لە هەرێمی کوردستان ئامادەیبوو، د. هێمن هەورامی، پیرۆزبایی لە باڵیۆزی نوێی هیندستان کرد به‌بۆنه‌ی دەستبەکاربوونی لە عێراق و هاوکات جەختی لەسه‌ر بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی هیندستان کردەوە لە ڕووی کاری پەرلەمانی و بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانی و تەندروستی دا.
لاى خۆیەوە پراشانت پیسی، باڵیوزی نوێی هیندستان لە عێراق، ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوارەکاندا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڵێنیدا كه‌ هه‌وڵه‌كانی خۆی بخاته‌ گه‌ڕ.
لە کۆتایی دیدارەکەشدا، بە وردی دواین پێشهاته‌ سیاسی و ئەمنی و مەترسیی جموجۆڵەکانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکان و هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.