Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ جێگری كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٩/٢٣، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیى له‌ سڤین مۆسلێر، جێگری كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌ دیدارێكدا د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پوخته‌یه‌كى سه‌باره‌ت به‌ دۆخی سیاسی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ى ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خسته‌ڕوو و هیوای خواست هه‌ڵبژادنێكی پاك و بێگه‌رد و دوور له‌ ساخته‌كارى به‌ڕێوه‌ بچێت، داواشی كرد كه‌ تیمه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چاودێریی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ عێراقدا، به‌ وردی چاودێریی پرۆسه‌كه‌ له‌ ته‌واوی عێراقدا بكه‌ن، به‌ تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستاندا.
چۆنیه‌تیی به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌ چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانیدا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ى گرنگی دیداره‌كه‌ بوو.