د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور له هه‌رێمى كوردستان كرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢١/٩/٢٠، د.هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له چۆی كوان ژین، كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا د. هێمن هه‌ورامی، سوپاس و ستایشی كۆریای باشوورى كرد بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییانه‌ی كه پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، هاوكات جه‌ختی له به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كوریای باشوور كرده‌وه، به تایبه‌تی له نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی كۆریای باشوور له چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانیدا.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، باسی له دواین پێشهاته سیاسییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جموجۆڵه‌كانی داعش و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد و جه‌ختی له هه‌ڵبژاردنیێكی پاك و بێگه‌رد و دوور له ساخته‌كاری له عێراق به گشتى و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم به تایبه‌تى كرده‌وه، هیواشی خواست ڕێكخراوه‌كان و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی به وردی چاودێریی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكه‌ن.
لای خۆیەوە كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانەكەی بۆ پەرلەمانی كوردستان، ئاماژەی بە پەیوەندیی لە مێژینەی نێوان كۆریای باشوور و هەرێمی كوردستان كرد و جەختی لەسەر پێویستیی پاراستن و پتەوتركردنی پەیوەندییەكان كردەوە و ڕایگەیاند: "ئەو هەماهەنگی و دۆستایەتییە پەرە پێدەدەین و دەیپاڕێزین"،