د. هێمن هه‌ورامی پێشوازی له شاندێكی باڵای پارتی كۆماری گه‌لی توركیا (جه‌هه‌په) ده‌كات
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢١/٩/٧، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی كرد له شاندێكی باڵای پارتی كۆماری گه‌لی توركیا (جه‌هه‌په) به سه‌رۆكایه‌تیی ئۆگوز كان سالیجی، جێگری سه‌رۆكی پارته‌كه.
له دیدارێكدا د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی باڵای (جه‌هه‌په) بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، پوخته‌یه‌كى سه‌باره‌ت به كاره‌كانی په‌رله‌مان له ڕِووی ڕیژه و ژماره‌ی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كان خسته ڕوو و جه‌ختی له به‌هێزیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی توركیا كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: "په‌رله‌مانی كوردستان هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزیی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ توركیا و وڵاتانی دراوسێ و سه‌رجه‌م وڵاتان ده‌كاته‌وه له چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانی و لیژنه‌كانی هه‌ردوولادا، هاوكات وڵاتی توركیا دراوسێیه‌كی گرنگی هه‌رێمی كوردستانه و به بایه‌خێكی زۆره‌وه ده‌ڕوانینه ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ی نێوانمان".
لای خۆیه‌وه ئۆگوز كان سالیجی، جێگری سه‌رۆكی پارتی كۆماری گه‌لی توركیا، خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی به سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا فراوانتر و به‌هێزتر بكرێن.