د. هێمن هەورامی پێشوازی لە کۆنسوڵی شانشینی هاشمی ئوردن کرد
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢١/٩/٢٦ د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی لە فوئاد خازر ساڵح ئەلمەجالی کۆنسوڵی شانشینی هاشمی ئوردن کرد لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارێکدا د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبایەخەوە باسی لەو پەیوەندییە مێژووییە کرد، کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن هەیە لە هەموو بوارەکاندا، و هیوایخواست ئەو پەیوەندییانە پەرەی زیاتری پێبدرێت و لەسەر هەموو ئاستەکاندا بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆوە ببینێت، بە تایبەت لەسەر ئاستی کاری پەرلەمانی و سود وەرگرتن لە ئەزموونەکانی یەکتر.
لەلایەن خۆیەوە کۆنسوڵی شانشینی ئوردن خۆشحاڵی خۆی بەو پێشوازییە دەربڕی و ڕایگەیاند، لەنێوان شانشینی ئوردن و هەرێمی کوردستاندا، چەندین هەڵوێستی جوان هەیە و بەیەکەوە لەبەرەی دژی تیرۆر جەنگاون، و هیوای خواست وەکو شانشینی ئوردن پەیوەندییەکانیان زیاتر پتەو بکەن لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
پاشان بەگرنگییەوە باس لەدۆخی سیاسی و ئابووری و هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و جموجۆڵەکانی داعش کرا، و جەخت لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوامی هەردوولا کرایەوە.