پێشنیازه‌یاسای لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرا
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢١/٩/٢٨، لیژنه‌ی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان، به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌لمه فاتح سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوایین ڕه‌شنووسی پێشنیازه‌یاسای لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان خرایه‌ڕوو، دواتر ئه‌ندامانی لیژنه پێشنیازه یاساكه‌یان واژۆ كرد و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیی كوردستان كرا، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاره په‌یره‌وییه‌كانی له‌سه‌ر بگیرێته‌به‌ر و بخرێته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت.
له‌به‌شێكیتری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ری و كاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌پارێزگای دهۆك و كێشه و ئاریشه‌كانیان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیاردرا لیژنه‌ی ڕۆشنبیری له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، كۆنفرانسێك به به‌شداری نوێنه‌ری ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌سنوره‌كه ئه‌نجامبدات، و كۆی سه‌رنج و گفتوگۆكان یاداشت بكه‌ن و كاری پێویستی له‌سه‌ر بكه‌ن .