لیژنه‌ی دارایی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای چاكسازی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ده‌كه‌ن
![](/media/9714/kurdistan_parliament_ldaraye.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132754032220000000)
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢١/٩/٦، لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، به سه‌رپه‌رشتیی زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و ئه‌ندامانى و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه، له هۆڵی لیژنه له ته‌لاری په‌رله‌مان، كۆبووه‌وه.
له ته‌وه‌رى یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به ئاماده‌بوونی عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای چاكسازی، گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره (٢)ى ساڵی ٢٠٢٠، یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان-عێراق كرا و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه كرایه‌وه.
له ته‌وه‌رى دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، ژماره (٥)ى ساڵی ٢٠١٠ كرا.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراوانه‌ی ئاڕاسته‌ی لیژنه‌كه كرابوون خوێندنه‌وه‌یان بۆ كرا و دوای گفتوگۆكردنیان، وه‌ڵامیان درایه‌وه.