Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی یاسایی و وه‌زیرى كشتوكاڵ پڕۆژەیاسای بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتڵى تاووتوێ كرد

به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت و دوا هه‌ڵسه‌نگاندنی ماده‌ و بڕگه‌كانی پڕۆژەیاسای بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆماركردن و پەسەندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٨/٣١، لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌ سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانى لیژنه‌كه‌ و ڕاوێژكارانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، میوانداریی بێگه‌رد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستانى كرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تى ناوبراو ئاماده‌یبوون، ھەڵسەنگاندن بۆ سه‌رجه‌م مادە و بڕگەکانی پڕۆژه‌یاساكه‌ و ڕاپۆرته‌كه‌ کرا و ئاماده‌بووان سه‌رنج و تێبێنیی خۆیان خسته‌ ڕوو و بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بكرێت بۆئەوەی ڕێكاره‌ یاساییه‌كانی خۆی وه‌ربگرێت و خوێندنه‌وه‌ی دووەمی بۆ بکرێت.