په‌یامی هاوخه‌ميی ىسه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ كۆچى دوایى (ئایه‌توڵا عوزما سه‌ماحه‌تی سه‌ید محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌لحه‌كیم)
به‌ناوى خوای گه‌وره و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ)
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه و دوای ڕازیبوون به قه‌ده‌رى خوا، هه‌واڵى كۆچى دوایی (ئایه‌توڵا عوزما سه‌ماحه‌تی سه‌ید محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌لته‌باتبائى ئه‌لحه‌كیم)-مان پێگه‌یشت، به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى به‌ڕێزى (ئال حه‌كیم) و تێكڕای عێراقییه‌كان ده‌كه‌ین، داوا له خواى گه‌وره ده‌كه‌ین سه‌بر و ئارامیتان پێ ببه‌خشیت و كۆچكردوو بخاته به‌ر دلۆڤانى خۆى و به به‌هه‌شتى به‌رینى شاد بكات.
"انا لله وانا الية را‌جعون"
د. ڕێواز فایق
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان