سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له باڵیۆزی نوێیی فه‌ره‌نسا له عێڕاق كرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢١/٩/٢٦ د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له ئیریك كیڤلیر باڵیۆزی نوێی فه‌ره‌نسا له عێڕاق كرد.
له دیدارێكی نێوانیاندا، به ئاماده‌بوونی ئۆلیڤیێ دیكۆنتینێ كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی خۆی ئاڕاسته‌ی ئیریك كیڤلیر باڵیۆزی نوێی فه‌ره‌نسا له عێڕاق كرد، به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان وه‌ك باڵیۆزی نوێی فه‌ره‌نسا له عێڕاق.
له دیداره‌كه‌دا باسی دوایین به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونه سیاسیه‌كان و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێڕاق كرا، سەرۆکی پەرلەمان جەختی کردەوە لەوەی کە عێراقییەکان ھیچ بژاردەیەکی باشتریان لە پەیڕەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و بەشداری ڕاستەقینەی ھەموو نەتەوەو پێکھاتە جیاوازەکان لەبەردەستدا نییە، پێویستە بەھەموو لایەک پارێزگاری لە ھێمنی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بکەن. لەتەوەرێکی تری دیدارەکەدا باسی گرنگیی په‌یوه‌ندیی مێژوویی نێوان كوردستان و فه‌ره‌نسا كرا، به‌تایبه‌ت بەشداریکردنی مێژوویی و ئاماده‌یی خاتوو دانیال میتران له دانیشتنه یه‌كه‌مینه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه له زه‌ینی هه‌موو تاكێكی كوردا هه‌ڵوێستێكی مێژوویی چه‌سپاوه وه‌ك پاڵپشتی فه‌ره‌نسا بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان به گرنگییه‌وه ئاماژه‌ی به به‌شداریكردن و پاڵپشتی فه‌ره‌نسا كرد له شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدا، وه‌ك ته‌واوكه‌ریی هه‌ڵوێسته مێژووییه‌كانی فه‌ره‌نسا بۆ داكۆكیكردن له گه‌لی كورد، له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باسی ئه‌وله‌ویه‌تی كاری په‌رله‌مانی و ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه كرا كه له خولی پێنجه‌مدا ده‌رچوون، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه تایبه‌ت بوو به ده‌یه‌مین ساڵیادی كۆچیی دوایی دایكی كوردان خاتوو دانیال میتیران، كه بڕیار وایه له ناوه‌ڕاستی مانگی یازده‌ی ئه‌مساڵدا له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت، د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ پێشوازیكردن و به‌شداریكردنێكی كارای په‌رله‌مانی كوردستان له‌م مه‌راسیمه مێژووییه‌دا، لای خۆیانه‌وه ئیریك كیڤلیر باڵیۆزی نوێی فه‌ره‌نسا له عێڕاق ، سوپاسگوزاری خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد بۆ پێشوازییه‌كه‌و، هه‌روه‌ها دڵخۆشیی خۆی بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی بۆ پێشوازیكردن له‌مه‌راسیمی ده‌یه‌مین ساڵیادی كۆچیی دوایی خاتوو دانیال میتیران، لەلایەکی ترەوە باڵیۆزی فەرەنسا ئاماژه‌ی به گرنگی په‌یوه‌ندیی دوو قۆڵیی نێوان په‌رله‌مانی فه‌ره‌نساو په‌رله‌مانی كوردستان دا كه پێویسته له ئاینده‌دا كاریان له‌سه‌ر بكرێت، بۆ سوود گه‌یاندن و ئاڵوگۆڕی شاره‌زایی پسپۆڕانی یاسا دانان و كاری په‌رله‌مانی.