سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان ده‌كات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢١/٩/٢١، د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به یاوه‌ریی منى نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌بۆنه‌ی (٥١) په‌نجا و یه‌كه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان، سه‌ردانی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستانی كرد و له لایه‌ن مامۆستا عه‌بدوڵڵا وه‌یسی، سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزییه‌وه پێشوازیی لێكرا.
له دیدارێكدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای پیرۆزباییكردن له سه‌رۆك و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بی ته‌تفیزیی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنیانه‌وه، به بایه‌خه‌وه باسی له ڕۆڵ و پێگه‌ی مامۆستایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان كرد، له ئاڕاسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه و هیوای خواست ئه‌م یاده ببێته مایه‌ی تووندوتۆڵبوونی زیاترى ڕایه‌ڵه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینییه‌كانی نێوان خه‌ڵكی كوردستان و مامۆستایانی ئاینی، داواشی لێ‌كردن كه له پاراستنی به‌ها ئاینییه باڵاكان و ڕه‌وشته كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا، هه‌میشه ڕۆڵی پارێزه‌ر و ڕێنوێنیكار بگێڕن.
لای خۆیانه‌وه مامۆستا عه‌بدوڵڵا وه‌یسی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیی یه‌كێتییه‌كه، سوپاسگوزاری و خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و شاندی یاوه‌رى ده‌ربڕی.