د. هێمن هه‌ورامی: "ده‌بێ له نزیكترین دانیشتنی په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ هه‌موارى یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن و دۆخی گشتیی دارایی بكرێت"
د. هێمن هه‌ورامی و كونسوڵی گشتیی كۆمارى ئه‌ڵمانیای فیدڕال له هه‌رێمی كوردستان، دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم تاووتوێ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/٤/١٣، د. هێمن هه‌ورامی، پێشوازیى له كلێمنس زێمتنه‌ر، كونسوڵی گشتیی كۆمارى ئه‌ڵمانیاى فیدڕال له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ خولى شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان باسیان لێوه كرا.
د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به گرنگییه‌وه باسی له پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆنى باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ی دیاریكراوى خۆیدا كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه ده‌بێ له نزیكترین دانیشتنی په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ هه‌موارى یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن و دۆخی گشتیی دارایی هه‌رێم بكرێت، بۆئەوەی ڕێرەوی پەیڕەوی و یاسایی خۆی وەربگرێت"، گووتیشی: "پێویست بوو كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كارا بكرابوایهوه و جێگەی کۆمیسیاره‌كانیش پڕبکرابوایهوه، هاوكات ئەو بابەت و یاداشت و ڕاپۆرتانەشی كه پەیوەستن بە دۆخی دارایی و کاری پەرلەمانی بخرێنه به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، چونكه هیچ بیانوویه‌كی سیاسی بۆ دواخستنی كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن نه‌ماوه".
سه‌باره‌ت ىه مافی پێكهاته‌كانیش، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان جەختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه کە دەبێت ماف و نوێنەرایەتیی پێکھاتەکان پارێزراو بێت و خواستی پێکھاتەکان لە فراکسێۆنە جیاجیاکانیان لە پەرلەمان و دامەزراوە سیاسی و ئاینی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و نوخبەی پێکھاتەکان و جەماوەرەکەیان لە سەر شێوە و جۆر و کورسییەکانیان لەلایەن خۆیانەوە بڕیاری لێبدرێت.