د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له سه‌رۆكی به‌شی سیاسی له كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان كرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٢/٤/١٠، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له سپێنسه‌ر فیلدس، سه‌رۆكی به‌شی سیاسی له كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا دوایین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان باسیان لێوه كرا.
د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به گرنگییه‌وه باسی له پرسی هه‌ڵبژاردن كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ی دیاریكراوى خۆیدا كرده‌وه و ڕاشیگه‌یاند: "هه‌ڵبژاردن نموونه‌یه‌كی جوانی دیموكراسییه و بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، پێویسته كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كارا بكریته‌وه به‌پێی ڕیكاره په‌یڕه‌وییه‌كان و په‌رله‌مانی كوردستانیش به ڕۆڵ ئه‌ركی په‌یڕه‌وی و یاسایی خۆی هه‌ڵبستێ بۆ كاراكردنه‌وه‌ی كومیسیۆن بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتى دیاریكراوى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت". گووتیشی: "پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنه‌كانی خۆی ده‌ستپێبكاته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین یاداشت له بواره جیاجیاكاندا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كانه‌وه پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كراوه بۆئه‌وه‌ى بخرێنه به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان".
سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردنیش، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: "هه‌مواركرنه‌وه‌ى یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌هه‌ندێكی سیاسیی هه‌یه، بۆیه له‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان پێویسته له گفتوگۆكانیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه به‌رده‌وام بن بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له‌باره‌یه‌وه".
سه‌باره‌ت به مافی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، د. هێمن هه‌ورامی، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی مافی پێكهاته‌كان كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: "پێكهاته‌كان خه‌ڵكی ڕِه‌سه‌ن و گرنگى كوردستانن و له دێرزه‌مانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌ژین و له خۆشی و ناخۆشییه‌كاندا به‌شداربوون و پێویسته مافه‌كانیان پارێزراو بێت".