سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له سه‌رۆكی ده‌زگای گشتیی كاروباری مین و جێگره‌كه‌ی كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/٤/٦، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له جه‌بار مسته‌فا، سه‌رۆكی ده‌زگای گشتیی كاروباری مین له هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی ده‌زگاكه و شاندێكی یاوه‌رییان كرد.
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا سه‌رۆكی ده‌زگای گشتیی كاروباری مین، پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی شێوازی كاره‌كانی ده‌زگاكه‌یان و ئه‌رك و دڵسۆزیی كارمه‌ندانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى مین و تێكڕای ستافی ده‌زگاكه خسته ڕوو، هاوكات چه‌ندین كێشه و گرفتی ته‌كنیكی و كارگێڕِیی په‌یوه‌ست به ڕاژه‌ی كارمه‌ندانی ده‌زگای مینی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕوون كرده‌وه، بیرۆكه‌ی پێشنیازه‌یاسایه‌كیش كه پێشووتر به‌هه‌مان ناوه‌ڕۆك ئاراسته‌ی لێژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی كرابوو، پێشكه‌ش به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد.
لای خۆیه‌وه د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕِای به‌رزنرخاندن و ده‌ربڕینی پێزانینى خۆی بۆ ئازایه‌تی و له‌خۆبردوویی كارمه‌ندانی ده‌زگای گشتیی كاروباری مین و پشتیوانیكردنی له داواكارییه‌كانیان، ده‌ستخۆشیی لێ‌كردن بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و پانتاییه فراوانانه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستان له مین كه له ڕابردوودا ئه‌نجامیان داون و ڕاشیگه‌یاند: "پێشتر هه‌مان ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه كه باسی ماف و ئیمتیازاتی شه‌هید، كه‌مئه‌ندام و خانه‌نشینیی كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی ده‌زگای مین ده‌كات، ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كراوه، به دڵنیاییه‌وه ئێمه ناردوومانه بۆ حكوومه‌ت، به‌ڵام به‌هۆی بارگرانیی داراییه‌وه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ڕِه‌تكراوه‌ته‌وه".
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵێنی پێدان جارێكی دیكه هه‌وڵه‌كانی خۆی بخاته گه‌ڕ و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت به‌دواداچوونى بۆ بكات.