د. ڕێواز فائق پێشوازیی لە شاندێكی باڵای فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی كرد
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠٢٢/٤/٢١، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له شاندێكی باڵای فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی، به سه‌رۆكایه‌تیی مونیر زه‌عرور، به‌رپرسی سیاسه‌تی پرۆگرامی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی فیدراسیۆنی ڕۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی كرد.
له دیدارێكدا كه ئازاد حه‌مه‌ده‌مین، نه‌قیبی ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان، بژار حه‌كیم، جێگرى نه‌قیبى ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان و هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د، سكرتێری كاروبارى ئه‌نجوومه‌نی ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان، ئاماده‌یبوون، باس له ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان، عێراق و جیهان به گشتی كرا، هاوكات گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل له‌باره‌ی ڕێكخستنی یاسای كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان و پرسی ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاری ڕۆژنامه‌وانی و ئه‌و یاسایانه كرا كه بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م كاری میدیای ئه‌لیكتڕۆنی، به‌تایبه‌ت یاسای ژماره (٦)ی ساڵی ٢٠٠٨، یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، كه له‌ئێستادا به‌هۆی نه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت به میدیای ئه‌لیكتڕۆنی و هه‌موارنه‌كردنه‌وه‌ی یاسای ژماره (٣٥)ی ساڵی ٢٠٠٧، چه‌ند ئاسته‌نگێكی یاسایی له‌به‌رده‌م ڕۆژنامەنووسان و كاری میدیایی بەگشتی دروستبوون، كه پێویستییان به هه‌مواركردنه‌وه یان ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت هه‌یه، به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئێستای كارى ڕۆژنامه‌گه‌ریدا بگونجێت.
د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان كه به‌شێكه له فیدراسیۆنی ڕۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی، پێویسته ئه‌زموونی پێشكه‌وتووانه‌ی وڵاتان و ڕوانگه و دیدگای فیدراسیۆنه‌كه‌یان به‌باشی بگوازنه‌وه بۆ نێو ئه‌زموونی كاری میدیایی له كوردستاندا، له‌پێناو به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی ڕه‌وشی كاری میدیایی و پابه‌ندبوون به بنه‌ما هاوچه‌رخ و جیهانییه‌كان، كه تێیدا ژیان و كه‌رامه‌تی ڕِۆژنامه‌نووس پارێزراو بێت، مافی تاكه‌كه‌س و ئازادییه گشتییه‌كانیش پێشێل نه‌كرێن".
دواتر مونیر زه‌عرور، به‌رپرسی سیاسه‌تی پرۆگرامی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی فیدراسیۆنی ڕِۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی، پوخته‌یه‌كی له‌مه‌ڕ دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی كاری میدیایی له جیهان و ڕاو سه‌رنجی خۆی له‌باره‌ی ڕه‌وشی میدیا له كوردستان وعێراق به‌گشتی خسته ڕوو، هه‌روه‌ها دیدگا ھەنووكەییەكانی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتیی بۆ ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه خسته ڕوو.
پاشان ئازاد حه‌مه‌ده‌مین، نه‌قیبی ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان، له‌باره‌ی دۆخی ئێستای كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان دوا و تیشكی خسته سه‌ر چه‌ندین لایه‌نی گرنگ و په‌یوه‌ست به مافی ڕۆژنامه‌نووسان و ئازادییه گشتییه‌كان، هاوكات ئه‌ندامانی شانده‌كه هه‌ریه‌ك له‌لای خۆیه‌وه به سه‌رنج و تێڕوانینه‌كانیان گفتوگۆكانیان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.
ئه‌ندامانی شانده‌كه پێكهاتبوو له نه‌دیر سه‌نهاجی، به‌رپرسی سیاسه‌تی پرۆگرامی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی فیدراسیۆنی ڕۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی، فلۆره‌نس هینۆ، پسپۆڕی سۆسیال میدیا له به‌لجیكا، فلۆره‌نس لۆكام، سه‌رۆكی كۆلێژی ڕۆژنامه‌گه‌ریى زانكۆی برۆكسل، ده‌ریا قادر مه‌لا، پسپۆڕی سۆسیال میدیا دانیشتووی نه‌رویج، ماریۆن فیفیان، جێگرى سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی ڕۆژنامه‌نووسانی كامیرۆن و ئه‌ندامی جێنده‌ریى فیدراسیۆنی ڕۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی، مۆریۆدی بیلاینگ، فۆتۆگرافه‌رى فیدراسیۆنی ڕۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی، حه‌نان ڕیحاب، په‌رله‌مانتار و جێگرى سه‌رۆكی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی مه‌غریب.