Skip to the content
Menu

لێژنەی دەستپاکی له‌گه‌ڵ دەستەی دەستپاکی هەماهەنگی و بەدواداچوون بۆ میکانیزمی جێبەجێکردنی ستراتیژی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەکات

ئه‌مڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٤/١٢، لێژنەی دەستپاکی، بەسەرپەرشتیی بەڵێن ئیسماعیل، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیاردەر و ئەندامانی و ڕاوێژكارى لێژنەكه‌، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
لە کۆبوونەوەكه‌دا، لەسەر داوای سەرۆکی لێژنە، ئەنجامی به‌دواداچوونه‌كانی لێَژنە لاوەکییەکان بۆ سەردانی پارێزگاکانى هه‌رێم، تایبەت بە خەرجییه‌كانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا خرانە ڕوو، ئەو پارێزگایانەشى کە ماون کارەکانیان بە زوویی تەواو بکرێِ و بڕیار درا لە ماوەیەکی نزیگدا ڕاپۆرتی کۆتایی به‌دواداچوونه‌كانی لێژنه‌ لاوه‌كییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ لەگەڵ وەزیرە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی کۆبوونەوەكه‌ تایبه‌ت بوو به‌ قسه‌كردن له‌سه‌ر داڕشتنی ستراتیژی نیشتیمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێم (٢٠٢١-٢٠٢٥)، بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و پرسه‌ش لێژنه‌ بڕیارى دا لەگەڵ دەستەی دەستپاکیی هه‌رێم بە زوویی هەماهەنگی و بەدوداچوون بۆ میکانیزمی جێبەجێکردنی ستراتیژی نیشتیمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان بكات.
له‌ كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا تەواوی ئه‌و نووسراوانه‌ی ئاراسته‌ی لێژنەكه‌ كرابوون خوێندرانەوە و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.