داوای دەركردنی ڕێنمایی بۆ یاسای سەرپەرشتیاری كشتوكاڵی دەكرێت
بەمەبەستی بەخشینی ڕێزلێنان به لێژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێریی په‌رله‌مان لەپای هەوڵ و كۆششەكانی له خزمه‌تكردن به كه‌رتی كشتوكاڵی و په‌له‌وه‌رى و كاركردن له‌سه‌ر ده‌رچوواندنی یاسای سه‌رپه‌رشتیاری كشتوكاڵی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٤/٢٥، شاندێكی سەندیكای ڤێرتەرنەریی كوردستان، سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن عەبدولسه‌تار مەجید، سەرۆكی لێژنەى كشتوكاڵ و ئاودێری و سەفین ئاغا، بڕیاردەری لێژنە و هه‌ڵكه‌وت ئه‌نوه‌ر خه‌لیفه، ئه‌ندامی لێژنه و ڕاوێژکاری لێژنەكه‌وه، پێشوازیی لێكرا.
دوای پێشوازیكردنەكە لەلایەن سه‌ندیكای ڤێتەرنەریی كوردستانه‌وه، خه‌ڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە لێژنەكەی پەرلەمانی كوردستان بەرامبەر هەوڵ و كۆششەكانی لە خزمەتكردن به كەرتی كشتوكاڵ و پەلەوەری و كاركردنى لێژنه‌كه له‌سه‌ر دەرچوواندنی یاسای سەرپەرشتیاری كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستاندا.
پاشان گفتوگۆ لەسەر گرنگیی ئەم یاسایە و دەركردنی ڕێنمایی لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە، بۆیە لێژنە بڕٍیاری دا بە نووسراوی فەرمی لە ڕێگەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێم، وەزارەتی كستوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕابسپێردرێ تا ڕێنمایی پێویست بۆ ئەم یاسایە دەر بكات، بۆ ئەم مەبەسته و بۆ هەماهەنگی و هاوكاریكردنی زیاتر، نوێنەری لێژنەكەی پەرلەمان لەگەڵ وەزارەت بەشدار بێت بۆ خزمەتی زیاتر.