لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان چەند پرسێکی گرنگ تاووتوێ دەکات
بەمەبەستی تاووتوێکردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکى گرنگی پهیوهست به كارى لێژنهكه، پێشنیوەڕوی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢⁄٤⁄٢٦، لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان، بەسەرپەرشتیی شاخەوان ڕەئوف بەگ، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
لە دەسپێکی کۆبوونەوەکەدا، پڕۆژەیاسای خانەنشینیی ھێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش گفتوگۆی لەبارەوە کرا و ئەندامانی لێژنە ڕا و سەرنجی خۆیان لەسەر ئەو پرسە خستەڕوو.
پاشان تاووتوێی کێشە و گرفتی پاسەوانەکانی گرێبەست کرا بۆئەوەی ھەوڵی زیاتر بدرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
لە کوتایی کۆبوونەوەکەشدا، سەرجەم ئەو نووسراو و یاداشتانەی ئاراستەی لێژنەکە کرابوون گفتۆ و خوێندنەوەیان بۆ کرا و دواتر وەڵامیان درانهوه و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران بۆ کاری پێویست، بۆ بەدواداچوونی ھەندێک لە نووسراوەکانیش لێژنەى لاوهكی پێکھێنرا.