لێژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی چه‌ند پرسێكى گرنگ تاووتوێ ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌كاری لێژنه‌كه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/٤/١٩، لێژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. سه‌باح زێباری، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه كۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر نرخی خۆراك و كوالیتیی ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن و بڕیار درا لێژنه‌كه سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكات به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ت سه‌باره‌ت به ڕێكخستنی زیاتری كوالیتیی خۆراك.
دواتر گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر لێدوانی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان، كه گوایه پزیشكێكی جوانكاری ده‌ستدرێژیی كردۆته‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت، بڕیار درا نووسراوێك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكرێت و به‌زووترین كات لێژنه‌ی ده‌ستنیشانكراو بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و پرسه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێكهێنراوه، ڕاپۆرتی كۆتایی خۆی ئاماده بكات و به نووسراوێكی فه‌رمی ده‌رئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كه بۆ لێژنه‌ی ته‌ندروستیی په‌رله‌مان بنێرن.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو‌و و یاداشتانه‌ی ئاراسته‌ی لێژنه‌كه كرابوون، خوێندنه‌وه‌یان بۆ كرا و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و کاری پێویست.