Skip to the content
Menu

لێژنە‌ی په‌روه‌رده‌ له‌گه‌ڵ شاندێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و زانكۆی ئه‌مریكی و لێژنەی تاسفۆرسی ئەنجوومەنی وەزیران كۆبووه‌وه‌

بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕیفۆرم لە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن و دەوڵەمەندکردنی زیاترى پڕۆژەیاسای پەروەردە، نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٢/٤/٢٤، لێژنە‌ی په‌روه‌ده‌ و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌سه‌رپه‌رشتیی عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ڕی، سه‌رۆكی لێژنە‌ و ئامادە‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانی لێژنە‌كه‌، پێشوازیی له‌ شاندێكی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و ستافی زانكۆی ئه‌مریكی و لێژنەی تاسفۆرسی ئەنجوومەنی وەزیران كرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی لێژنە‌ كورته‌باسێكی ده‌رباره‌ی گرنگیی پڕۆژەیاساكه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردن و ڕێكخستنی زیاتری كه‌رتی په‌روه‌رده‌ خستە ڕوو، دواتر داوای له‌ شاندی میوان كرد سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان له‌سه‌ر ماده‌ و بڕگه‌كانی پڕۆژەیاساکە بخه‌نه‌ ڕوو بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتى لێژنه‌كه‌ له‌سه‌رى سوودی لێوه‌رگرن.