كار بۆ هێنانەوەی ڕووفاتی ئەنفالكراوان دەكرێت
بەمەبەستی دۆزینهوهى میكانیزمێكی گونجاو بۆ هێنانەوەی ژمارەیەكی تر له ڕووفاتی ئەنفالكراوان و تاووتوێكردنی كێشە و گرفتەكانی كەسوكاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٤/٢٥، لێژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان، سەرۆكی لێژنه و ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لێژنه و بڕِیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژكارانى لێژنەكە كۆبووەوه.
سەرەتای كۆبوونەوەكە بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكشی شەهیدان دەستیپێكرد و دواتر گفتوگۆ لەسەر دۆزینهوهى میكانیزمێكی گونجاو بۆ چۆنیەتیی هێنانەوەی ژمارەیەكی تر له ڕووفاتی ئەنفالكراوان له ناوەڕاست و باشووری عێراق و پەلەكردن لێی كرا، بهههماههنگی لهگهڵ لایهنه پهیوهندیدارهكان، ئەمەش لە كاتێكدایە كه لێژنەكە ماوەیەكە بەردەوام چاودێریی ئەو پرۆسەیە دەكات.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، ڕاپۆرتی ئهو لێژنە لاوەكییه خرایە بەردەم ئەندامانی لێژنەكە، كە لەماوەی ڕابردوودا سەردانی دەرەوەی وڵاتی كردبوو بەمەبەستی ناساندنی زیاترى پرسی جینۆسایدی گەلی كوردستان و دروستكردنی هەماهەنگی لەگەڵ لێژنە تایبەتمەندەكانی ژمارەیەك لە وڵاتانی تر.