پەیامی پیرۆزبایی د. هێمن ههورامی بەبۆنەی شەست و سێ ساڵەی بەئاشکرا دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات
بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بهبۆنەی یادی (٦٣) شەست و سێ ساڵەی بهئاشكرا وەشانی ڕۆژنامەی خەبات، گهرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سهرنووسهر و ڕۆژنامهنووسان و سهرجهم ستافی ڕۆژنامه ئازیزهكهتان دهكهم و هیوای بهردهوامی و پێشکەوتنتان بۆ دهخوازم.
ئەمڕۆ (٦٣) ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر یەکەم وەشانی ڕۆژنامەی تێکۆشەری خەبات، دێرینترین ڕۆژنامەی سیاسیی کوردی لە مێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا.
ڕِۆژنامەی خەبات بە درێژایی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن و شۆڕشی گوڵان و تا ئێستاش هەمیشە لە بەرەی پێشەوەی خەبات و تێکۆشاندا بووە، سەرەڕای بەجێگەیاندنی ئەرکی ڕِۆژنامەوانیی خۆی، قوتابخانەیەکیش بووە بۆ پێگەیاندنی کادیر و سەرکردە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی خەڵکی کوردستان و بەردەوامیش بووە لە گەیاندنی ڕِاستییەکان و خستنەڕووی مەزڵوومییەتی خەڵکی کوردستان. خوازیارین ڕۆژنامهی خەبات لە خەباتی نەپسانەوەی نەتەوەیی و نیشتمانی و پیشەییبوونی خۆی بەردەوام بێت و هەمیشە به سهكۆ و سهنگهره ڕاستگۆ و بەرگریکارەکەی مافى خەڵک و خاکی کوردستان بمێنێتەوە.
دووباره پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوادارم هەمیشە له پێشەنگ دابن.
هەر شاد و سەرفراز بن.
د. هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٤ی نیسانی ٢٠٢٢