پهیامی د. هێمن ههورامی له ساڵیادی كارهساتی ئهنفالدا
د. هێمن ههورامی: "پێویستە حکوومەتی عێراقی بەرپرسیاریەتیی ئەو تاوانانە لەئەستۆ بگرێت و قەرەبووی قوربانییان بکاتەوە"
ئهمڕۆ (۳٤) ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر هەڵمەتی تاوانکاریی ئەنفالی ڕەش لە گەرمیان کە بەرپرسان و تاوانکارانی ڕژێمی پێشووی بەعسی عێراق بەڕێوەیان برد و بەو هۆیەوە سەدان هەزار له خەڵکی کوردستانییان ڕووبەڕووی مەرگ کردەوە و چەندین خێزان و منداڵیان بە تەواوەتی لەناوبرد و سەدان گوند و دێهاتیشیان خاپوورکرد، بەو بیرە گڵاوە ڕەشەیان کە کوردستانیبوونی ئەو ناوچانە و خەڵكەکەی بە کۆتایی بهێنن، بێئاگا لەوەی هەرگیز ئیرادەی میللەت لەناو نابردرێت.
هەمیشە لەو یادانە دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکوومەتی عێراقی بەرپرسیاریەتیی ئەو تاوانانە لەئەستۆ بگرێت و قەرەبووی قوربانییان بکاتەوە، ئەوەش کەمترین ماف و قەرەبووە لە ئاست زۆریی قوربانییەکانیان و سارێژکردنێکی بچووکی برینە قووڵەکانیانە، بەڵام تاوەکو ئێستا حکوومەتی عێراق بێدەنگە و دامەزراوە یاسایی و جێبەجێکارییەکانی بەپیر ئەو داوایەی خەلكی کوردستان نەهاتوون، بۆیە داوا لە هەموو هێز و ڕێکخراوە بەرگریکارەکانی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و جیهان دەکەین هەوڵەکانیان یەکبخەن بۆ زامنکردنی مافی قوربانییەکان.
بەو بۆنەیەشەوە جێی خۆیەتی داوا لە هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بکەین یەکگرتووبن و یەکهەڵوێست بن، بۆئەوەی مافی قوربانییان گەرەنتی بکەن و ڕێگە بگرن لە دووبارەبوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشە و تاوانێکی ترى لەو جۆرە، کە تەنیا بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی دهتوانرێت ڕێگه له دووبارهبوونهوهى ئهمجۆره تاوانانه بگیرێت.
لەو یادە تراژیدییەدا سڵاو دەنێرین بۆ ڕۆحی پاکی قوربانیاینی ئەنفالی گەرمیان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان و سەری ڕێز و نەوازش بۆ کەسوکاریان دادەنوێنین.
د. هێمن ههورامی
جێگرى سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان
٢٠٢٢/٤/١٤