په‌یامى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی كوردى و داگیرساندنی مۆمی ٢٤ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی (١٢٤)ه‌مین ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و داگیرساندنی مۆمی (٢٤) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاكارانی كوردستان ده‌كه‌ین. له‌م یاده پیرۆزه‌دا جارێكی دیكه پشتیوانیی خۆمان بۆ ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕۆژنامه‌نووسه بەرپرس و بوێر و ڕاستبێژه‌كان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، هیواخوازین ئه‌م یاده ببێته مایه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی ڕه‌وشی ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری و چه‌سپاندنی پره‌نسیپه گشتییه‌كانی دیموكراسی و مافەکانی مرۆڤ.
بە درێژایی مێژوو تا ئەمڕۆش، ڕۆژنامەگەریی كوردی ڕووبەڕووی دەیان بەربەست و كاری سەخت و دژوار بووەتەوە، بەڵام هەمیشە لەسەر دەستی ڕۆژنامەنووسانی سەنگین و پڕۆفیشناڵ بەسەر سەختییەكاندا زاڵبووه و گەیشتووەتە ئاستی ئەمڕۆ كە لە هەرێمی كوردستان دەیان ڕۆژنامە و دەزگای میدیایی و میدیاكاری جدی و سەنگین بوونیان هەیە و كاریگەرییان لەسەر بڕیاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری هەیە.
له‌م یاده‌دا، په‌یامی خۆمان ئاراسته‌ی، ئەكادیمییان، مامۆستایانی زانكۆ و شارەزایان و سه‌رجه‌م قه‌ڵه‌مه دیار و سه‌نگینه‌كان ده‌كه‌ین، كه ڕۆڵی ئه‌رێنی بگێڕن به ئاراسته‌ی بنیادنان و پته‌وكردنی كۆڵه‌گه‌كانی میدیای به‌رپرسیار، به‌جۆرێك كه بنه‌ماكانی ئازادیی ڕِۆژنامه‌گه‌ری، پاراستنی مافی گشتی و تایبەتمەندییە کەسییەکان پارێزراوبن و هاوسەنگی لەنێوانیاندا بێتە بوون.
د. ڕێواز فائق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢