په‌یامی د. ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له یادی ١٧ ساڵه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك مام جه‌لال به سه‌رۆككۆمارى عێراق
ئه‌مڕۆ حه‌ڤده ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ڕه‌وانشاد سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆككۆماری كورد له مێژووی عێراقدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره و مێژوویی بوو بۆ گه‌لی كورد، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م سه‌رۆككۆمار بوو له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو، یه‌كه‌مجار بوو له مێژووی حوكمڕانیی عێراقدا كوردێك وه‌ك سه‌رۆككۆمار هه‌ڵبژێردرا و له‌ماوه‌ى فه‌رمانڕه‌واییكردنیشیدا ڕۆڵێكی به‌رچاوی بینی له به‌ڕێوه‌بردنی عێراقدا.
له‌دوای نه‌خۆشكه‌وتنى تاوه‌كو كۆچی دواییكردنى و ئێستاكه‌یشی له‌گه‌ڵدا بێت، هێشتا گه‌ل و نه‌ته‌وه و پێكهاته جیاوازه‌كانی عێڕاق، خۆزگه به‌و سه‌رده‌مه ده‌خوازن كه سه‌رۆك مام جه‌لال له پۆستی سه‌رۆككۆماریدا بوو، ئه‌و ته‌ونه جوانه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و ته‌باییه‌ی كه مام جه‌لال دایڕشت، ئاسه‌وار و كاریگه‌رییه‌كانی له یادگه و بیره‌وه‌رییه‌كانی خه‌ڵكی عێڕاق و كوردستاندا هێشتا هه‌ر زیندوون، له‌م قۆناغه دژوار و بێمتمانه‌ییه‌ی كه ئه‌مڕۆكه دووچاری عێڕاق و كوردستانیش بۆته‌وه، له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستمان به گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌ر شاڕێگه‌ی ئه‌و هێڵه نیشتمانییانه‌ی كه مام جه‌لال به حیكمه‌ت و دووربینییه‌كانی خۆی نه‌خشه‌ی بۆ ده‌كێشا، بۆ به‌یه‌كتری گه‌یاندن و نزیككردنه‌وه‌ی هه‌موو ئاراسته جیاواز و ناكۆكه‌كان، له‌ئێستاشدا یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی مام له هه‌موو كاتێك زیاتر له زه‌ینی عێڕاقییه‌كاندا ده‌خولێته‌وه، دروود بۆ ڕۆحی پاكی نه‌خشه‌داڕێژه‌ری ئاشتی و ئارامی و ته‌بایی، دروود بۆ گیانی ئه‌و مرۆڤه‌ی كه له بری چاندنی تۆوی ناته‌بایی، دره‌ختی خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌ژیانی له دڵی هه‌موواندا ڕوواند.
د. ڕێواز فائق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
٦ی نیسانی ٢٠٢٢