پهیامی سكرتێری پهرلهمان له ساڵیادی شاڵاوهكانی ئهنفالدا
منى نبى قههوهچی: "شاڵاوەکانی ئەنفال تاوانێکی دڕندانهی ڕژێمی بەعس بوو دژ بە هەموو بەها مرۆیی و ئاینی و ئەخڵاقییەکان"
ئەمڕۆ (٣٤) ساڵ بەسەر شاڵاوەکانی ئەنفال تێدەپەڕێت، کە ڕژێمی لەناوچووی بەعس بە ئامانجی جینۆسایدكردنی گەلی كوردستان بەهەشت قۆناغ، هەزاران هاونیشتمانیی بێتاوان و سیڤیلی بێسەروشوێن و زیندەبەچاڵ کرد،
شاڵاوەکانی ئەنفال تاوانێکی دڕندانەی ڕژێمی بەعس بوو دژ بە هەموو بەها مرۆیی و ئاینی و ئەخڵاقییەکان، لەم یادە پڕ ناسۆرەدا بەڕێز و شکۆوە یادی شەهیدان و قوربانییانی ئەم تاوانە دەکەینەوە.
یادکردنەوەی کارەساتی گەورەی ئەنفال دەبێت هاندەرمان بێت بۆ پتەوکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی و تەبایی سیاسی و قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەیی و برایەتی و پێکەوە کارکردن بۆ بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان و ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی کارەساتی لەم شێوەیە، هەروەها وێڕای چڕکردنەوەی هەوڵەکانمان بۆ بەجینۆسایدناساندنی کارەساتی ئەنفال و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان لەلایەن حکوومەتی فیدڕاڵییەوە، هاوکات کار دەکەین بۆئەوەی خزمەتێکی زیاتری کەسوکاری ئەنفالکراوان بکرێت و ژیانێکی شکۆمەندانەیان بۆ فەراهەم بکرێت.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفال و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان، کە یاد و یادەوەرییان بۆ هەمیشە بە زیندوویی لە دڵ و دەروونمان دەمێنێتەوە.
منى نبی قەهوەچی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان
١٤ی ٤ی ٢٠٢٢