پەیامی پیرۆزبایی پەرلەمانى كوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئێزدییەكان
بەبۆنەی هاتنی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئێزدییەكان (چارشەمبا سۆر)، به‌ناوی پەرلەمانی کوردستانه‌وه جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خوشك و برایانی کوردی ئێزدی لە کوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌ین، هیوای بەسەربردنی جەژنێکی ئاسوودە و کامەرانیان بۆ دەخوازین. ئەو بۆنە بەدەرفەت دەزانین كه جەخت لەسەر چەسپاندنی ماف و داخوازییەکانی ئێزدییه‌كان و ڕێگری‌کردن لە دووبارەبوونەوەی هەر جۆرە ناخۆشی و نەهامەتییەک به‌سه‌ریاندا بکەینەوە.
ئێزدییەکان پێكهاته‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی کۆمەڵگه‌ی کوردستانن و شایستەی ژیانێکی باشتر و ئارامترن.
هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە دەستپێکێك بۆ سارێژبوونی برینی قووڵی ئێزدییەکان دوای ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه به‌ده‌ست تاوانه‌كانی تیرۆریستانی داعشه‌وه چه‌شتییان و ڕفێنراوه‌كانیان بگه‌ڕێنرێنه‌وه نێو خانەوادە و كه‌سوكاریان، هه‌روه‌ها ببێته مایه‌ی کۆتاییهێنان بەتەواوی ژان و ئازارەکانیان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بەوپەڕی سەربەرزییه‌وه.
دووبارە جەژنی سەری ساڵی پیرۆز و هه‌موو ساڵێك به خێروخۆشى بگه‌ڕێته‌وه.
په‌رله‌مانی كوردستان
٢٠٢٢/٤/١٩