سەرۆکی پەرلەمان بۆ کۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا: "ئه‌ركی ئێمه‌یه كه هۆكاری لێكنزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و پارێزگاری ئه‌م سه‌قامگیرییه بین كه له كوردستاندا هه‌یه"
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/٤/١٣ د. ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازی له كلێمنس زێمنته‌ر كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكی نێوانیاندا باسی دوایین پێشهات و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونه سیاسیه‌كانی كوردستان و عێراق كرا، سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی له كوردستان و پێشبینییه‌كانی پێشووتری خۆی بۆ دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بۆ شاندی میوان خسته ڕوو، هاوكات به وردی له‌مه‌ڕ ئه‌و یاسایانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه هه‌یه دواو ڕایگه‌یاند:" ئێمه مكوڕین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت ڕێكکه‌وتن و سازان له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بكرێت، هه‌ڵبژاردن بابه‌تێكی گرنگ و هه‌ستیاره، په‌یوه‌ندی به نه‌خشه‌ی سیاسی ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، پرۆسه‌كه پێویستی به دروستبوونی متمانه‌یه له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، له‌م ڕووه‌وه ئه‌ركی ئێمه‌یه كه هۆكاری لێكنزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و پارێزگاری ئه‌م سه‌قامگیرییه بین كه له كوردستاندا هه‌یه".
لای خۆیانه‌وه كلێمنس زێمنته‌ر كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان، سوپاسگوزاری خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، بۆ پێشوازی لێكردنیان و هه‌موو ئه‌و ڕوونكردنه‌وه ورد و به بایه‌خانه‌ی كه له میانی دیداره‌كه‌دا خستیانه ڕوو.