Skip to the content
Menu

د. هێمن هەورامی پێشوازیی لە كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن له‌ هه‌رێمی كوردستان کرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٨/١٧، د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان، پێشوازیی لە فوئاد خازر ساڵح ئه‌لمه‌جالی، كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن له‌ هه‌رێمی كوردستان کرد.
له‌ دیدارێكدا، باس له‌ بارودۆخی سیاسيی هەرێمی کوردستان پرسی هه‌ڵبژاردن کرا، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان، پوختەیەکی لەبارەی دانوستانی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکان و پێداچوونە بە یاسای هەڵبژاردن خسته‌ڕوو.
هەر له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ دواین پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن كرده‌وه‌.
له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، گرنگی و په‌ره‌پێدانی پەیوەندیی نێوان هه‌رێمی کوردستان و شانشینی ئوردن ته‌ئكیدی لێکرایه‌وە.