د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له جێگری کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان كرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٢/٨/١٥، د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازیی لە سڤێن مۆسلێر، جێگری کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان كرد.
له دیدارێكدا باس له دواین پێشهاته سیاسی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان و پەیوەندیی نێوان پەرلەمانی كوردستان و په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا کرا.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و دانوستانەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ گەیشتن بە سازان، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن كرده‌وه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، د. هێمن هه‌ورامی، سوپاسی حكوومه‌تی ئەڵمانیاى کرد بۆ پشتگیریی بەردەوامیان له خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق و هه‌روه‌ها ڕاهێنانى هێزەکانی پیشمەرگە له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیاوه له‌چوارچێوه‌ى هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، گرنگیی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی ئەڵمانیا لەسەر ئاستی چەندین لایەنی هاوبەش ته‌ئكیدی لێکرایه‌وە.