د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/٨/٢٤، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له ده‌یڤد هه‌نت، كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا ڕه‌وشی سیاسی و ئابووری و ئه‌منیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه باسیان لێوه كرا، هاوكات ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و پرسی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆی تێروته‌سه‌لیان له‌باره‌وه كرا.
د. هێمن هه‌ورامی، به‌گرنگییه‌وه باسی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستان كرد و ئاماژه‌ی به كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان و فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان كرد سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن، هه‌روه‌ك جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن كرده‌وه بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستاندا.
لای خۆیه‌وه ده‌یڤید هه‌نت، كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ده‌ریڕینی خۆشحاڵیی خۆی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "پشتگیری له ئه‌زموون و پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، كه نموونه‌یه‌كى جوانه له ناوچه‌كه‌دا".