Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی کۆماری کۆریاى باشوور له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٨/١٤، د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان، پێشوازیی لە چۆ کی جۆنگ، کونسوڵی گشتیی کۆماری کۆریاى باشوور له‌ هه‌رێمی كوردستان کرد.
له‌ دیدارێكدا باس له‌ بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستان و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی كۆریا كرا، كه‌ لە ساڵی ٢٠٠٤ه‌وە ده‌ستیپێكردووه‌، د. هێمن هەورامی، سوپاسی وڵاتى کۆریای باشووری کرد بۆ پشتیوانییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی له‌ خەڵکی کوردستان.
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان لەسەر پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتنه‌وه‌ كرده‌وه‌، هه‌روه‌ك ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر بەردەوامیدان بەو پەیوەندییانە كرده‌وه‌ به‌تایبه‌ت هه‌وڵدان بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان پەرلەمانی كوردستان و په‌رله‌مانی كۆریا.