د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له سه‌رۆكی به‌شی كاروباری سیاسی و ئابووریی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان كرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٢/٨/١، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له ده‌یڤد كادل، سه‌رۆكی به‌شی كاروباری سیاسی و ئابووریی كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا، دۆخی سیاسی و ئابووریی هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و دواین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن كرایه‌وه.
د. هێمن هه‌ورامی، به گرنگییه‌وه باسی له دۆستایه‌تیی به‌رده‌وامی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد و جه‌ختى له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له چوارچێوه‌ی كارى په‌رله‌مانیدا كرده‌وه و ئاماده‌یی په‌رله‌مانی كوردستانیشی بۆ هه‌موو جۆره هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نیشاندا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به چه‌ندین پڕۆژه و پێشنیازه‌یاسای گرنگ كرد، كه په‌رله‌مانی كوردستان له ماوه‌ی ڕابردوودا كارى له‌سه‌ر كردوون و بڕیاره له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی یاسادانان بخرێته به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنیان و په‌سه‌ندكردنیان.
لای خۆیه‌وه، ده‌یڤد كادل، سه‌رۆكی به‌شی كاروباری سیاسی و ئابووریی كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به‌سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ستخۆشیی له هه‌نگاوه‌كانی په‌رله‌مانى كوردستان كرد بۆ كاركردنی له‌سه‌ر چه‌ندین پڕۆژه و پێشنیازه‌یاساى گرنگ، له‌وانه‌ش پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەت. هه‌روه‌ها سه‌رسامیی خۆیشی به‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه له ڕووی سه‌قامگیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا له هه‌رێمی كوردستان به‌دیهاتوون ده‌ربڕی.