د.هێمن هه‌ورامی پێشوازی له ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ كۆچ كرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٢/٨/٢٨، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازی له شاندێکی رێکخراوی نێودەوڵەتیی بۆ کۆچ کرد، کە پێکهاتبوون لە ئیسلام ئەڵغەزولی بەڕێوەبەر بەرنامە، پاتریشا کڕۆزبی لێپرسراوی بەرنامە، عەلی زێدان لێپرسراوی پڕۆژە، و کامەران محمد ڕاوێژکار لە بواری خۆپاراستن لە توندڕەوی توندوتیژی، لە ڕێكخراوەکە.
له دیدارێكه شاندی رێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ، پوخته‌یه‌ك له كارەكانیان له هه‌رێمی كوردستان باس کرد، هاوكات ئامانج و پلانی رێكخراوه‌كه‌یان خستەروو كه به‌نیازن پلانێکی ستراتیژی هاوشێوەی عێراق لە رێگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه و ڕیگری كردن لە توند و تیژی له هه‌رێمی كوردستان ئەنجام بدەن.
د.هێمن هه‌ورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، وێرای ده‌ستخۆشی بۆ كاره‌كانی رێكخراوه‌کە ئاماده‌یی خۆی نیشان دا له رێگه‌ی لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندەوە پلانێکی نشتیمانیی بۆ خۆپاراستن لە توندڕەوی و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و ئاستەنگەکان به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، له هه‌رێمی كوردستان ئەنجام بدەن.