Skip to the content
Menu

د.هێمن هه‌ورامی پێشوازی له‌ كونسوڵی گشتی كۆماری توركیا ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٨/٢٣، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازی له‌ هاكان كاراچای كونسوڵی گشتی توركیا كرد، كه‌ به‌مه‌به‌ستی ماڵئاوای و ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كردبوو.
له‌ دیدارێكدا هاكان كاراچای كونسوڵی گشتی كۆماری توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان، وێرای ده‌ربڕینی خۆشحالی خۆی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌ بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ هێزی له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیا كرد و جه‌ختیشی له‌ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كان كردەوه‌ له‌ گشت بواره‌ جیاجیاكاندا.
لای خۆیه‌وه‌، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سوپاسی ئه‌رك و كاره‌كانی كونسولی گشتیی توركیای كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی پێنج سالی ڕابردوودا له‌ هه‌رێمی كوردستان كاری كردووه‌، و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی داهاتوویدا، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌ هه‌ماهه‌نگی و بره‌ودانی زیاتر به‌ پەیوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیا کردەوە.